فرمێسک ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە
فرمێسک لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، ڕێکلامی نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو کردووەتەوە و نووسیەتی: "دوای حەوت ساڵ ئەلبوومەکەم تەواو بوو".
ئەلبوومەکەی فرمێسک ناوی (ئارەزووی فڕین)ـە، ئاشکراشی نەکردووە کە لە چەند تراکی گۆرانی پێک ھاتووە، ھیچ زانیارییەکیشی لەبارەی کاتی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکەی ئاشکرا نەکردووە.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە چەند ساڵێکە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە، زیاتر لە ئەورووپا ئاھەنگ و کۆنسێرتی ساز کردووە, فرمێسک خەڵکی شاری مەھابادی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، ماوەیەک لە ھەرێمی کوردستان ژیاوە و خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییە.