له‌ یادی شه‌هیدان شاعیر "یاوه‌ر هه‌ورامی" كۆچی دوایی كرد

له‌ یادی شه‌هیدان شاعیر
له‌ كاتی په‌رده‌لادان له‌ دیواربه‌ندی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی 13ی ئایاری ساڵی 1987 شاعیری ناسراوی هه‌ورامان ئیبراهیم عبدلكه‌ریم هانه‌قوڵی ناسراو به‌ "یاوه‌ر هه‌ورامی" كۆچی دوای كرد.

كۆچی ئه‌م شاعیره‌ زۆر جێگای تێرامان بوو چونكه‌ دوای خوێندنه‌وه‌ی پارچه‌ شیعرێك له‌ناو ئاماده‌بوواندا كه‌وت و گیانی له‌ ده‌ستدا كه‌ دوای بۆ گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ ده‌ركه‌وت نه‌خۆشی خورپه‌ی دڵ لێیداوه‌..

ئیبراهیم عبدلكریم له‌ دایكبووی گوندی هانه‌ی قوڵی سه‌ر به‌ شاره‌دێی خورماڵه‌ و به‌ هه‌ردوو زاراوه‌ی هه‌ورامی و كرمانجی خوار شیعری ده‌نووسی و خاوه‌نی 12 كتێبه‌.
Top