هێرۆ و فریا گۆرانییه‌كی له‌یلا فه‌ریقی ده‌ڵێنه‌وه‌

هێرۆ و فریا گۆرانییه‌كی له‌یلا فه‌ریقی ده‌ڵێنه‌وه‌
‌هه‌ردوو گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " هێرۆ و فریا " به‌یه‌كه‌وه‌ یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند " له‌یلا فه‌ریقی " به‌ ناوی" زیندووم كه‌وه‌ "ده‌لێنه‌وه‌ .

ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ له‌ نێو تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان گرته‌ی ڤیدیۆیی گۆرانییه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك هه‌موو كاره‌كانی پێشووتریان " فریا " به‌ ئامێری گیتار میوزیك بۆ " هێرۆ " ده‌ژه‌نێت .

هێرۆ و فریا له‌ زۆربه‌ی كاره‌كانیان به‌ شێوه‌ی دوێت به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون و هه‌ردووكیشیان ته‌نیا یه‌ك هه‌ژماری هاوبه‌شیان له‌ نێو تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه‌ كه‌ كاروچالاكییه‌كانیان به‌م هه‌ژماره‌ هاوبه‌شه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .

هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند خه‌لكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و چه‌ند سالێكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن و وه‌ك گۆرانیبێژ و میوزیكژه‌ن كارده‌كه‌ن .
Top