(مەنار)ی گۆرانیبێژی لوبنانی دوای ئەوەی كە ئۆتۆمبێلی ئەكتەری ناوداری وڵاتی میسر (روشدی ئەباظە)ی بە كار هێنا بۆ كلیپە نوێیەكەی بە ناوی (كل ما يوحشني حبيبي), ئەم كلیپە بووە هۆی ئەوەی كە زۆرێك لە هاوڵاتیانی میسری و هەوادارانی ئەو هونەرمەندە گەورەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڕەخنە و هێرشی توندی بكەنە سەر, لەسەر ئەوەی كە ئۆتۆمبێلی ئەو ناودارەی بە خراپی بە كار هێناوە و شێوەكەی گۆڕیوە بۆ مەلەوانگە و نرخ و بەهای دابەزاندووە .