نەشوا موستەفا ماڵەكەی پڕ بوو لە ئاو

نەشوا موستەفا ماڵەكەی پڕ بوو لە ئاو
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بارانێكی زۆر وڵاتی میسر و ئەو ناوچانەی گرتەوە , گەیشتە ڕادەیەك كە كەشناسانی ئەو وڵاتی هۆشداریان بە هاوڵاتیانی وڵاتەكە دا .

ئەكتەری كۆمیدی وڵاتی میسر (نەشوا موستەفا) لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەسیبوك گرتە ڤیدیۆیەكی ناو ماڵی خۆی بڵاو كردەوە و داوای هاوكاری لە لیەنە پەیوەندارەكان دەكرد , كە دەركەوتووە تێیدا دەڵێت هەموو ئاوی شەقامەكە لە ماڵەكەیدا كۆبووەتەوە و نازانێت كە چی بكات , وە هەربەو هۆیەوە تەزووی كارەباشی بچڕاوە .

بە دوای چەند كاتژمێرێك هاوكاری گەیشتە ئەم ئەكتەرە و دیسانەوە لە پەیجی خۆی دڵنیایی دایە هەواداران و دۆستانی كە ئەو لەو بارودۆخە ڕزگار كرا , دوایین كاری ئەم ئەكتەرە بریتییە لە شانۆی (سيلفي مع الموت) كە سەركەوتنی نەك تەنها لە میسر بگرە لە وڵاتانی دەرەوەش دەنگی دایەوە .
Top