سه‌فین به‌رزنجی كلیپێكی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

سه‌فین به‌رزنجی كلیپێكی نوێی بڵاوكرده‌وه‌
سه‌فین به‌رزنجی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (وه‌ره‌) بڵاو كرده‌وه‌, دكتۆر جه‌میل عه‌لی، تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و سه‌فین خۆی ئاوازی بۆ ئاماده‌ كردووه‌، كۆشیار شێركۆ كاری میوزیكی بۆ كردووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندام ئه‌مین كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

سه‌فین به‌رزنجی، خه‌ڵكی سلێمانییه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ریی كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌، هه‌روه‌ها ژه‌نیاری ئامێری گیتاره‌.
Top