رێبین گۆرانییه‌كی نوێ تۆمارده‌كات

رێبین گۆرانییه‌كی نوێ تۆمارده‌كات
هونه‌رمه‌ند " رێبین جه‌مال " ئه‌گه‌رچی وه‌ك ژه‌نیارێكی به‌ ئه‌زموونی ئامێری كلارنێت ناسراوه‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا گۆرانیبێژێكی ده‌نگخۆشه‌ ، تیشكده‌خاته‌ سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی كاره‌ هونه‌ریه‌ه‌كانی خۆی به‌ تایبه‌ت به‌رهه‌مهێنانی گۆرانیه‌كی تازه‌ی خۆی .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی گۆرانییه‌كی تازه‌یه‌ كه‌ له‌ ستۆدیۆ هه‌موو كاره‌كانی به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌روات ، وتیشی كه‌ به‌ نیازه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی به‌ شێوه‌ی كلیپ وه‌ك به‌رهه‌مێكی تاك به‌ سینگل بڵاوبكاته‌وه‌ .

رێبین ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئێستا سەردەم سەردەمی گۆرانیی ناخۆشە، خەریكە جارێكی دیكە تەوژمێكی گۆرانیی بیانی بەسەر مەیدانی گۆرانی كوردی باڵادەستی خۆی دەنوێنیت, گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ تێكستی ( ئه‌كره‌م ئه‌مین ) ه‌ و ئاوازه‌كه‌شی رێبین خۆی دایناوه‌ .
Top