رێبین گۆرانییه‌كی نوێ تۆمارده‌كات
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاشكرایده‌كات له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی گۆرانییه‌كی تازه‌یه كه له ستۆدیۆ هه‌موو كاره‌كانی به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌روات ، وتیشی كه به نیازه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی به شێوه‌ی كلیپ وه‌ك به‌رهه‌مێكی تاك به سینگل بڵاوبكاته‌وه .
رێبین ئاماژه به‌وه ده‌كات ئێستا سەردەم سەردەمی گۆرانیی ناخۆشە، خەریكە جارێكی دیكە تەوژمێكی گۆرانیی بیانی بەسەر مەیدانی گۆرانی كوردی باڵادەستی خۆی دەنوێنیت, گۆرانییه تازه‌كه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له تێكستی ( ئه‌كره‌م ئه‌مین ) ه و ئاوازه‌كه‌شی رێبین خۆی دایناوه .