ئەمڕۆ چوارشەممە 25-4-2018 لە قەزای سۆران پێنجەمین فیستیڤاڵی هونەری بەڕێوە دەچێت , بە ئامادەبوونی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرەو ناوچەكانی تر , كۆمەڵێك كار و چالاكی هونەری تێیدا بەڕێوە دەچێت , كە بریتین لە كاری دەستی خانمان و خواردن و نمایشكردنی هەندێك لە ئاژەڵان و ژەنینی ئامێری میوزیكی وەكو شمشاڵ و ساز و نمایشكردنی بەرهەمی فۆلكلۆری و چەندین شتی كوردەواری .