مادۆنا سكاڵاكەی لە دادگا دۆڕاند .

مادۆنا سكاڵاكەی لە دادگا دۆڕاند .
دوای ئەوەی چەند نامەیەك و كەلوپەلێكی گۆرانیبێژ و ئەستێرەی جیهانی مادۆنا كەوتە فرۆشتنەوە , توڕەبوونێكی زۆری لای درووسكرد , گەیشتە ئەوەی كە لە دادگا سكاڵا تۆمار بكات , دژی هاوڕێیەكەی بە ناوی دارلین لوتس كە هاوڕێیەتی نێوانیان تێك چوو بە هۆی چەند كارێكی هونەرییەوە .

دوای هەوڵێكی زۆر لە پارێزگاری ناوبانگ و كەسایەتی خۆی بەڵام مادۆنا لەم سكاڵایەی سەركەوتوو نەبوو .

كەلو پەلەكانی پێكهاتبوون لە كۆمەلێك شتی بە نرخ و زۆر تایبەت, یەكێك لەو شتانە بریتی بوو لە نامەكانی نێوان مادۆنا و گۆرانی بێژی ئەمەریكی (2pac) كە پێكهاتبوو لە نووسراوی خۆشەویستیی نهێنی كە دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هاوڕێیەی پێشووی مادۆنا , كە ساڵی 1996 كۆچی دوایی كرد .

بەم هۆیەوە مادۆنا ڕایگەیاند كە ئەو ئاگادار نەبووە لە بوونی نامەكان لای دارلین , وە دوای ڕاگەیاندنی فرۆشتنی ئاگاداربووە .
بڕیارە دوای یەكلایی كردنەوەی ئەم بابەتە لە دادگا دەست بكرێتەوە بە فرۆشتنی ئەم نامە خۆشەویستییەی نێوان مادۆنا و توباك .
Top