دواین جونسۆن خەڵاتی خراپترین رۆڵی پێ دەبەخشرێت

دواین جونسۆن خەڵاتی خراپترین رۆڵی پێ دەبەخشرێت
ئەكتەری ناسراوی هۆڵیۆدی دواین جونسۆن كە بە «زە رۆك» ناسراوە گاڵتەی بەو خەڵاتە كرد كە لە فیلمی Baywatch بە دەستیهێنا لە دوایین ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار و لەم رووەوە لە ئەكاوەنتی تایبەتی خۆی لە یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیبووی: پێیان وتم كە من خەڵاتێكی زێڕین دەهێنمە ماڵەوە.. نەخێر ئۆسكار نییە، لەوانەیە رۆژێك لە رۆژان ئۆسكاریش بێت.
هەر سەبارەت بە فیلمەكە جونسۆن وتی: ئەم فیلمە بە جۆرێك خراپ و لە ئاستێكی نزمدا بوو، كە وایكرد خەڵاتێكی تایبەتی بۆ تەرخان بكەن، ئەویش خەڵاتی خراپترین فیلم بوو، بەڵام بۆ مێژوو دەیڵێم كە بەرهەمهێنەر و دەرهێنەر و تەواوی ستافی فیلمەكە زۆر خۆیان لەگەڵ فیلمەكە ماندوو كردووە، بەتایبەتی لەكاتی وێنەگرتن و بەو هیوایە بوون كە ببێت بە یەكێك لە فیلمە سەركەوتووەكانی ساڵ، بەڵام بەداخەوە بەو شێوەیە نەبوو، كە ئێمە پێشبینیمان دەكرد.
شایەنی باسە چیرۆكی فیلمی Bay watch باس لە پاسەوانێك دەكات كە هەوڵی رزگاركردنی كەسێك دەدات، بەڵام لە سەرەتای كاركردنی رووبەڕووی پاسەوانێكی نوێ دەبێتەوە، دواتر هەردووكیان رووبەڕووی باندێكی تاوانباران دەبنەوە كە هەوڵ دەدەن ئاسایش و سەقامگیری كەنارەكە تێك بدەن.
Top