هونەرمەندان: لە کاتی دەنگداندا لوت شکاندنی دوژمنتان لە بیر بێت لە پردێ و سحێلا
هونەرمەندانی کوردستان بەم شێوەیە رای خۆیان سەبارەت بە گرنگی هەڵبژاردنی و دەنگدان لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی.
لوقمان غەریب: پارتی لە پردێ و سحێلا لوتی دوژمنان و گرێگرتەكانی شکاند، بۆیە دەنگ بە لیستی ژمارە 184 ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن
بۆ ئەوەی ئامانجەكانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان بێتەدی و گەلی كوردستان بە ماف و داخوازییە مێژووییەكانی خۆی بگات، پێویستە خەڵكی كوردستان زۆر بەفراوانی بەشداریی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بكەن وە دەنگیش بە لیست و كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن .
لە ئێستادا و پاش هەڵە دوژمناكارییەكانی عێراق و پەلامارەكانی دوژمنان لە دوای خیانەتی 16 ئۆكتۆبەر و گەلەكۆمەكێ و دژایەتی لایەنە بەرژەوەندخوازەكانی تری كوردستان بۆ هەنگاوەكانی سەربەخۆیی و ریفراندۆم و سازش و ملكەچكردنییان بۆ دوژمنان و دەسەڵاتی شیعە و حكومەتی تایەفەگەری عیراق و دوژمنانی كورد بە گشتی . ئێستا و ئەمڕۆ تەنها پارتی تاكە هێزە كە لەسەنگەری بەرگریی و داكوكیكردن لە مافەكانی خەلكی كوردستاندا مابێت، ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان هێزێكی گەورە و كاریگەر و توكمە و خاوەن ئیرادە و یەكگرتووە لە ناو سەرجەم لایەن و حیزبەكانی تری كوردستاندا .
ئەم حیزبە ئەتوانێت داكۆكیكارێی بەهێز و كاریگەر بێت لە هەمبەر هەوڵی دوژمنكارانە و عینادییەكانی شۆڤینیزمانی عەرەب و دەسەڵاتدارە تایفییەكانی بەغدا . من پێم وایە گەورەیی و توانا و یەكگرتووی پارتی وەك هێزی یەكەم و خاوەن ئیرادە و جەماوەر و خاوەن نفوز نەك تەنها لە باشوری كوردستان بگرە لە جیهان و ناوچەكە و دەوروبەریشدا، دەكارێت پارێزەرێكی سەرسەختی مافە دەستورییەكانی گەلی كوردستان بێت لە بەغدا و هەنگاوە تەواوكارییەكانی گەیشتن بە ئامانجەكانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی بگەیەنێتە دوا مەنزڵ . من بەش بەحاڵی خۆم لە ئێستا جگە لە پارتی، حیزب و قەوارە و لایەنێك نابینم كە لە ئاستی ئەوادا بێت دەنگدەری كوردستان متمانەی خۆی پێ بدات و چاوەرێی ئەوەی لێبكات كە ئامانج و داواكارییەكانی بۆ بێنێتە دی . بۆیە لەو بڕوایەدام كە ئەم هێزە گەورەیە پارتی بەهۆی داكۆكیكردنی سەرسەختانە و قوربانیدان و سوور بوون لەسەر ئامەنجەكانی خۆی و گەلی كوردستان، لە دوای ئەو هەموو كارەسات و پاشقول گرتنانەی حیزب و لایەنە عێراقچی و دەستەمۆكانی تری كوردستان و پەلامار گەلەكۆمەكێ و پیلانی قێزەوونی دوژمنان و هاوكارەكانی لە حیزبە هەڵوەشاو و هەڵتۆقیو و بێ ڕابردووكان، وەك هێزی یەكەم و تاكە هێزی گەورەی كوردستان دەمێنێتەوە و تا گەیشتنیش بەو ئامانجە پیرۆزانە لە خەبات و قوربانیدان بەردەوام و سەركەوتوو دەبێت، نمونەش دوای گەورەترین گەلەكۆمەكێ و پەلاماری فراوانی هێزی میلیشیایی عێراقی و ئیقلیمی، پارتی توانی وەك تاكە هێزی خاوەن ئیرادە و یەكگرتوو، بەرگریی لە قەوارە و سنووری هەرێمی كوردستان بكات و لە پردێ و سحێلا لوتی دوژمنان و گرێگرتەكانی بشكێنی و پاشەكشە بە پیلان و مەرامی گڵاوییان بكات، بۆیە من داوا لە هەموو دەنگێكی ئازاد و خاوەن ئامانج و ئیرادە دەكەم كە دەنگ بە لیستی ژمارە 184 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیداكایان بدەن ..
فەرهەنگ غەفور :بەشداریکردنی کورد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
بەشداریی زۆر و بەرچاوی کورد لە پەرلەمانی عێراق پێویستە تا ئەو رۆژەی کوردستان لەگەڵ عێراق بە فیدڕاڵی دەمێنێتەوە و دەستوورێک لەنێوانماندا هەیە کە دەنگی ئێمە و ئەوانی لەسەر دراوە، واتە بەپێی ئەو دەستوورە و لەسەر بنەمای فیدڕاڵیی کوردستان لەگەڵ عێراقدا ماوەتەوە، کەوابوو دەبێ مانەوەکەیشی بە سەنگ و قوڕسایی زۆرەوە بێ:
١- بۆ ئەوەی زەمانەتی هەموو مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان بکرێ، لەناو ئەو چوارچێوە داڕێژراوەی عێراق کە فیدڕاڵی، دەستووری، پەرلەمانییە.
٢- بۆ ئەوەی کوردستان پارێزگاریی لە دەسکەوتە بەدیهاتووەکانی خۆی بکات، کە بە قوربانیی زۆرەوە دەستی کەوتوون.
٣- بۆ ئەوەی کار بۆ وەدەستهێنانی مافەکانی دیکەیشی بکات، کە هێشتا کێشەی زۆریان لەسەرە و وەدەست نەهاتوون.
٤- بۆ ئەوەی بنەماکانی دیموکراسی لە عێراق جێگیر بکا و لە دواڕۆژدا کوردستان ببێتە دراوسێی دەوڵەتێکی دیموکرات نەک خوێنڕێژ و دیکتاتۆر و داگیرکەر.
٥- بۆ ئەوەی بنەمای شەراکەتی راستەقینە پیادە بکرێ و هیچ کەسێک بەهۆکاری رەگەزی و نەتەوەیی و مەزهەبی فەرامۆش نەکرێ و نەسڕدرێتەوە.
٦- بۆ ئەوەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بۆ نەتەوە و کەمینە و مەزهەبەکان لە عێراقدا بکرێتە سەنگی مەحەک.
٧- بۆ ئەوەی دەوڵەت پابەندی و بەرپرسیاریی بەرامبەر هەموو پێکهاتەکان وەک یەک و بە یەک چاو لەبەرچاو بگرێ.
٨- بۆ ئەوەی دەوڵەت پابەندبوونی خۆی بە تەواوی بڕگە و مادەکانی دەستوور دەرببڕێ.
٩- بۆ ئەوەی دەوڵەت بەرپرسیار بێ لە ژیان و قووتی خەڵک و ئێستا و داهاتووی رۆڵەکان فەراهەم بکات.
١٠- بۆ ئەوەی دەوڵەت پانەدبوون و بەرپرسیاریی خۆی بەرامبەر بەو تاوانانەی دەرهەق بە گەلی کورد کراون لە کیمیاباران و ئەنفال و جینۆساید رابگەیەنێ و قەرەبووی مادی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانیان و ناوچە زیانلێکەوتووەکان بکا و بە فەرمی داوای لێبوردن لە گەلی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
١١ - ئەمە و دەیان داوا و داخوازی و ئەرک و بەرپرسیاریی دیکە، وا دەخوازێ ئێستا کورد (مادام هەر لەو دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵییەدا ماوەتەوە) بەوپەڕی قوڕسایی و تواناوە یەک دەنگ و یەک رەنگ و یەک بڕیار بەشداریی لە هەڵبژاردندا بکا، بۆ ئەمەش پێویستەکە:
١- تێکڕای خەڵک (ئەوەی مافی دەنگدانی هەیە) بچێتە سەر سندووقی دەنگدان و نوێنەری خۆی وەک نوێنەری کوردستان هەڵبژێرێ.
٢- پرۆسەکە (بە بانگەشە و بە هەڵبژاردنەوە) بەو پەڕی پاکی و مەدەنییەتەوە بەڕێوە ببا.
٣- دەنگدەر بە ویژدانەوە بڕوانێتە بەرنامە و هەڵوێستی ئێستا و رابردووی قەوارەکان و کاندیەکانی و قوربانیدان و هەڵوێستە نەتەوەیی و کوردستانییەکانی قەوارە و کاندیدەکان لەبەرچاو بگرێ و دەنگیان پێ بدا، نەک لەسەر بنەمای عاتیفە و کینە.
٤- دەنگ بداتە ئەو قەوارەیەی گەلی کوردستانی لە شۆڕشی پڕ قوربانی گەیاندە ئەوڕۆ و بردییە ئاستی نەتەوەوە و دەوڵەتان (ئەگەرچی دەوڵەتیشی نییە).
٥- دەنگ بدا بەو قەوارەیەی کە خۆی لەبەر چەندین شەڕ و قەیراندا راگرت و کوردستانی پاراست و ئارامیی و ئاسایشی بۆ گەل و وڵات بەرقەرار کرد.
٦- دەنگ بداتە قەوارەیەک کە حزبەکەی لە باسکردن و کارکردن بۆ فیدڕاڵی و سەربەخۆیی لە هەڕەشەکان نەترساوە و بە دەنگی دلێر و بە کردەوە کاری بۆ کردووە.
٧- دەنگ بداتە قەوارەیەک کە رابەر و کاریزمایەکی کوردپەروەر و سەربەخۆییخوازی هەیە و لە هەر دەرفەتێکدا کە گونجا دەوڵەتی کوردستانی رابگەیەنێ.
٨- دواتر هەموو قەوارە سەرکەوتووەکانی کوردستان (یەک لست، یان هاوپەیمانییەتێکی یەکگرتووی کوردستانی) دروست بکەن و یەک دەنگ و یەک بڕیار بچنە ناو ململانێی پەرلەمانی لەگەڵ بەغدا و بە هەق ببنە نوێنەر راستەقینەی داوا و داخوازییەکانی کوردستان لە دەوڵەتی عێراقدا.
هونەرمەندهیوا سوعاد :با هەموومان كەسی شیاو هەڵبژێرن
بەرای من دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ ئێمە، چونكە زۆر لە كێشە چارەنووس سازەكان لە وێ یەكلا دەكرێنەوە... خۆزگە كورد یەك دەنگ دەبوون ل بەغدا، یەكدەنگی و یەكریزی كورد زامنی پاراستنی دەستكەوتەكانە، لە هەمان كاتدا بەرامبەرەكەشمان كە حیسباب بۆ دەنگی كورد و نوێنەرەكانیان بكات.
لە بەرامبەریشدا دەبێ دەنگدەر بزانی دەنگ بە كێ دەدات و چارەنووسی خۆی تەسلیم بە كێ ددەكات، پێویستە هەموومان بەشدار بین لە هەڵبژاردن و بەرچاو روونی بدەینە یەكتر كە كێ شایستەیە و كێ دەتوانێت ببیتە نوێنەری راستەقینە، بۆیە با هەموومان كەسی شیاو هەڵبژێرن ئەگەر لە هۆزی خۆمان یان خزمی خۆیشمان نەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە جێگای متمانە بێت، دووبارەی دەكەمەوە بەشداری كردنی كاریگەرانە، زۆر گرنگ و ئەركێكی نیشتمانییە.