پشیلەكەی بورجی خەمباری دەكات
بورجی كە ئێستا رۆڵ دەبینێ لە زنجیرە درامای (خۆشەویستی رەش و سپی) لەگەڵ ئیبراهیم شیلیكۆل، دڵتەنگی و خەمی خۆی دەربڕی بە هۆی لە دەستدانی پشیلەكەی و بەپێی قسەی خۆی بەشێوەیە سەرسوڕهێنەر و بە هۆكاری دڵنەوایی خۆی وەسف كرد و هەر بەم بۆنەیەوە چەند وێنەیەكی خۆی و پشیلەكەی بڵاوكردۆتەوە، هەروەها بانگەوازێكی ئاراستەی هەوادارانی خۆی كرد، بۆ ئەوەی بە خێرایی ئۆتۆمبیلەكانیان لێنەخوڕن، بەتایبەتی لە كوچە و كۆڵانە تەسكەكاندا.
لەلایەكی دیكەوە بورجی رایگەیاند كە ئێستا لە پەیوەندییەكی خۆشەویستیدایە لەگەڵ سەماكاری بالێ جان تۆنالی، ئەمەش دوای سێ مانگ لە جیابوونەوەی هونەرمەندی توركی لیفند ئۆگلو، بەڵام چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە لیفند رایانگەیاند بەر لەوەی جیاببنەوە یەكتریان ناسیبوو و پەیوەندییەك لە نێوانیان درووست بوو، دواتریش بووە خۆشەویستی و دوور نییە هەر ئەم پەیوەندییەش هۆكاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی بووبێت.