ئەوەی لە دوای (مۆرێكس دور)ەوە ڕوویدا .

ئەوەی لە دوای (مۆرێكس دور)ەوە ڕوویدا .
لە ئاهەنگی (مۆریكس دور)ی 2018 كە ناسراو بە مۆریكسی ئاڵتوونی لە وڵاتی لوبنان هەموو ساڵێك بە ڕێوە دەچێت , لەم ئاهەنگەدا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی خەڵات بە سەر چەند هونەرمەندێك بە پێیی سەركەوتن و دەستكەوتی هونەری , لە بواری گۆرانی و فیلم و زنجیرە دراما .

بەڵام ئەمساڵ زۆر جیاواز تر بوو لە ساڵانی تر , كە ئەویش دەنگۆیەكی زۆری لەسەر خۆی كۆ كردەوە بە ڕەخنە و گاڵتە جاری هێرشی تووند بەسەر ئەندامانی لیژنەكە و تەواوی ئاهەنگەكەش , وە زۆرێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەلێن كە ئەندامانی لیژنەی ئاهەنگەكە ڕەگەز پەرستن و خەڵاتەكە تەنها بە چەند وڵاتێك دەبەخشن و جیاوازی دەكەن , وە زۆر كەسی تریش دەڵێن كە ئەم ئاهەنگە تەنها بۆ دوو سێ وڵات ساز دەكرێت نەك بۆ هەموو وڵاتانی عەرەبی .

هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەمە چەندین جارە خەڵاتەكان بە كەسانێكی دیاریكراو دەبەخشرێت , و بە چەند هونەرمەند و ئەكتەر و گۆرانیبێژانی وڵاتانی وەك لوبنان – سووریا وە میسر , لەم خولەی ئەمساڵ سەرەڕای سەركەوتنی چەند گۆرانیبێژێك لە كلیپ و ئەلبۆمە گۆرانییەكانیان وەك وڵاتانی كەنداو و مەغرب و وڵاتانی تری عەرەبی هیچ كەس خەڵاتیان بە دەست نەهێنا .

ئاهەنگی(مۆرێكس) كە ناسراو بە مۆریكسی ئاڵتوونی بۆ یەكەم جار لە وڵاتی لوبنان لە 4-6-2000 سازكرا .
Top