گۆرانیبێژ و میوزیكژەن (تیم بریگلینگ) كۆچی دوایی كرد .

گۆرانیبێژ و میوزیكژەن (تیم بریگلینگ) كۆچی دوایی كرد .
گۆرانیبێژ و میوزیكژەنی سویدی (تیم بریگلینگ)ی تەمەن 28 ساڵ دوێنێ ڕۆژی 20/4/2018 ی هەینی لە مەسقەتی پایتەختی عەمان كۆچی دوایی كرد .

دیانا بارون بەڕێوەبەری كارەكانی ئەم خوالێخۆشبووە بە میدیا و ڕۆژنامەوانانی هەواڵی كۆچی دوایی ڕاگەیاند , بەڵام تاكو ئێستا هوكارەكەی بڵاو نەكراوەتەوە .

ئەم هونەرمەندە كە ناسراوە بە (دی جەی ئاڤیسی) لە ساڵی 2016 گەشتە هونەرییەكانی خۆی ڕاگرت و بڕیاریدا چیتر ئاهەنگ ساز نەكات . بەڵام لە چەند سەرچاوەیەكی ترەوە بڵاو كرایەوە كە بە هۆی نەخۆشیەوە وازی لە سازكردنی ئاهەنگەكان هێناوە .

ئەم گۆرانیبێژە لە ڕێگای كورتی هونەرەكەیدا توانی سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنێت و هەوادارێكی زۆر لە دەوری خۆی كۆ بكاتەوە , هەروەها توانی چەندین خەڵاتی مەزن بە دەست بهێنێت , وەك خەڵاتی بیلبۆرد و ئێم تی ڤی و خەڵاتی ئەمەریكی بۆ میوزیك .
Top