دلبەر و عەزیز لە کارێکی هاوبەشدا
سەبارەت بە دوورکەوتنی و بڵاو نەکردنەوەی بەرهەمی نوێ : لە ئێستادا من ناتوانم بەرهەمێك بڵاو بكەمەوە و باوەڕ ناكەم هیچ هونەرمەندێكی دیكەش بتوانێت ئەمە كارە بكات ئەگەر بیەوێت ئەلبوومێك بڵاوبكاتەوە، من كار دەكەم پەیدا كردنی بژێوی ژیانیش لە ئەوروپا ئاسان نییە، ئەگەر بمەوێ ئەلبوومێك بڵاو بكەمەوە پێویستە چەند ساڵێك كار بكەم و خۆم ماندوو بكەم تا بتوانم كارێكی جوان پێشكەش بە جەماوەر بكەم، بۆیە منیش بڕیارمداوە وەک زۆربەی هونەرمەندانی دیکە کارەکانم بە شێوەی سنگڵ بڵاو بکەمەو و پێموایە بە هۆی ئەم بارودۆخەوە باشترین هۆکارە بۆ ئەوەی هونەرمەند لە جەماوەر و هەوادارنی دوور نەکەوێتەو.
سەبارەت بە دوایین کاری خۆیشی دەڵێ: گۆرانییەکم بە دۆیتو لەگەڵ هونەرمەند عەزی وەیسی ئامادە کردووە و تۆمارمان کردووە وێنە گرتنی گۆرانییەكە لە ئەڵمانیا تەواو بووەو ئێستا لە قۆناخی مۆنتاژکردندایە، بڕیاریشە بەمزووانە بەشێوازی ڤیدیۆکلیپ بڵاوی دەکەینەوە ئەمەش یەکەمجارە دوێتێک لەگەڵ هونەرمەند عەزیز وەیسی تۆماردەکەم، هیوادارم بە دڵی هەموو هەوادارانم بێت».