ھەڵوێست و ڕێباز گۆرانییەکی دوێتیان بڵاو کردەوە
نامۆ و ئەفشین شوکری، تێکست و ئاوازی گۆرانییەکەیان ئامادە کردووە، ئەفشین خۆی کاری میوزیکی بۆ کردووە، ھەروەھا عەلی شەریف زادە، کاری میکس و ماستیرنگی بۆ گۆرنییەکە کردووە، ئەو دوو گۆرانیبێژە کلیپیان بۆ گۆرانییەکە نەکردووە و تەنیا بەشێوەی دەنگ لە نێو ماڵپەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان کردووەتەوە, دەکرێ نەڕۆی، یەکەمین کاری دوێتی ھەڵوێست و ڕێبازە .