ئاسكێك سەلمـان خان دەخاتە زیندانەوە

ئاسكێك سەلمـان خان دەخاتە زیندانەوە
دادگایەكی هیندی ئەستێرەی بۆڵیۆدی بە زیندانی كردن بۆ ماوەی 5 ساڵا سزا دا ئەمەش بەهۆی كوشتنی بێ مۆڵەتی دوو ئاسكی دەگمەن كە بە ئاسكی رەش ناسراوە لە ساڵی 1998 لە شوێنێكی پارێزراو كە كوشتنی ئاژەڵی تێدا قەدەغەیەلە هەمان كاتدا دادوەر بە راهاتوو لەسەر ئەنجامدانی تاوان وەسفی كرد، و چوار كەسی دیكە كە لەگەڵ سەلمان خان بوون ئازاد كران.
سەلمان خان لە لای خۆیەوە رایگەیاند كە تەقەی لەو دوو ئاسكە نەكردووە و پێشتریش لە چەند كەیسێك هاوشێوە بێ تاوان دەرچووە، چونكە لە ماوەی ساڵانی 1998و 2006 و 2007 بە هەمان شێوە تۆمەتبار كراوە و ماوەی نزیكەی بیست رۆژی لە بەندیخانە بەسەر بردووە، بەڵام دواتر ئازاد كراوە، هەرچەندە بە زیندانی كردن بۆ ماوەی ساڵێك تا پێنج ساڵ سزا درابوو، بەڵام دواتر بڕیاری بێ تاوانیی دەرچووە. ئەوەشی راگەیاند كە ئەوان ئاسكەكانیان نەكوشتووە، بەڵكو لە برسان مردبوون دواتر سەگەكان خواردبوویان، بەڵام 28 كەس لە گوندنیشنانی نزیك رووداوەكە شایەدی ئەوەیان دا كە گوێیان لە دەنگی تەقە بووە، ئەمەش هەڵوێستی سەلمان خان لاوازتر دەكات.
ئاسكی رەش جۆرێكی دەگمەنە و هەڕەشەی لە ناوچوونی لەسەرە و بەپێی یاسای پاراستنی ژیانی وشكانی هیندی دەپارێزرێ ولەلای بەشێك لە هیندییەكان بە ئاژەڵێكی پیرۆز دادەنرێت بەتایبەتی كۆمەڵی بیشینۆی و هەر ئەو كۆمەڵە بووە هۆكاری وروژاندنی ئەم بابەتە و داوای سزادانی سەلمان خان و هاوڕێكانیان دەكرد، لە هەمان كاتدا بێ ئومێدیی خۆی دەربڕی لە ئازاد كردنی ئەو كەسانەی لەگەڵ سەلمان خان بوون.
Top