بزانن توم كروز چی رەتكردۆتەوە
بەم دواییە لە چوارچێوەی بەرنامەی (Conan)،ئەنابیل نهێنییەكی سەیری دەربارەی كروز لە میانەی فیلمەكەدا ئاشكرا كرد، ئەم خانمە ئەكتەرە رایگەیاند لە كاتی تۆمار كردنی یەكێك لە دیمەنە رۆمانسییەكاندا كروز رازی نەبوو ماچی بكات، لەم بارەوە ئەنابیل وتی:رۆژێكی زۆر ناخۆش بوو بۆ من، من چاوەڕێی ئەوەم دەكرد كە كروز ماچم بكات بۆ ئەوەی بە هاوڕێ و منداڵەكانی خۆمی بڵێم، بەڵام كاتێك گەیشتە شوێنی وێنەگرتن لە بەردەم 900 كەس بە راشكاوی پێی وتم: من نامەوێ ئەم دیمەنەی ماچەكەی تێدایە وێنە بگرین بێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرا بكات.
ئەنابیل زیاتر وتی: زۆرم لا سەیر بوو، چونكە كاتێك هاتە شوێنی وێنەگرتن وتی دەربارەی ماچەكە قسەت لەگەڵ بكەم، راشكاوانە لە بەردەم 900 كەس وتی: من ئارەزوم لە دیمەنی ماچ كردنەكە نییە بۆیە ئەو دیمەنە تۆمار ناكەین، ئەمەش بۆ من زۆر ناخۆش بوو، چونكە من سیناریۆكەم خوێندبۆوە و زۆریش حەزم دەكرد ئەم دیمەنە لە فیلمەكەدا هەبێت، بەڵام ئەو رازی نەبوو منیش باسم لەگەڵی نەكرد، هەر لەسەر داخوازی توم كروز ئەو دیمەنە لابردرا هەرچەندە لە سیناریۆی فیلمەكەدا هەبوو، من و دەرهێنەریش بە باشی خۆمان بۆی ئامادە كردبوو.