پەیكەرێك بۆ كاترینا كیف دروست دەكرێت
ئەم پەیكەرەی كاترینا لە نزیك پەیكەرەكەی ئەمیتاب باتشان دانراوە و لەولاتریەوە كۆمەڵێك پەیكەری تر هەن كە بریتیین لە ئافرەتانی هیندی بە جل وبەرگی كەلتووری وڵاتەكەیانەوە .
سەبارەت بە پەیكەرەكەی كاترینا , هاوشێوەییەكی زۆر دەبینرێت لە نێوان هەردووكیاندا , وە لە لایەكی تریشەوە بە هەمان ئەو شێوەیە ڕاوەستاوە كە زۆر جار لە پێش وێنە گرەكان بەو شێوەیە ڕادەوەستێت وە سەبارەت بە جل و ستایلەكەشی بە جلی (لینجا) باڵا پۆش كراوە كە ئەمەش جلێكی میللی هیندیە, ئەم پەیكەرە مۆمەی كاترینا بە هەمان شێوەی پەیكەرەكەی لەندەن درووست كراوە كە بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە .