كارە سینەماییەكی (هونەر سەلیم) لە چەند وڵاتێكی ئەوروپا نمایش دەكرێت
هونەر سەلیم، دەرهێنەری کورد, راگەیاند: "لە کۆتایی مانگی شەشی ئەمساڵ فیلمەکە لە سینەمای چەند وڵاتێک نمایشدەکرێت، سەرەتا لە پاریس، دواتر لە سویسرا و بەلجیکا نمایشدەکرێت، تورکیا و هەندێک وڵاتی دیکەش فیلمەکەیان کڕیوە". هەریەک لە ئەکتەران مەمەند کورتولمووش و ئەزگی مولان رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەبینن.
(کێ لێدی وێنزی کوشت) فیلمێکی پۆلیسییە و لە دوورگەیەکی ئیستنبوڵ وێنەگیراوە، لە فیلمەکەدا نووسەرێکی ئەمریکی لە دوورگەکە دەکوژرێت، پۆلیسێک لە ئیستەنبووڵەوە دەچێت و لە ڕووداوەكە دەكۆڵێتەوە، بۆی دەردەکەوێت ئەو کچە نووسەرە کتێبێک دەنووسێت لەبارەی ئاشکراکردنی تاوانێکەوە، بکوژەکە نەیویستووە کە ئەو نووسەرە رۆمانەکی تەواوبکات بۆئەوەی ناوی ئەو ئاشکرانەبێت. چیرۆکەکە بەوشێوەیە دەستپێدەکات و دواتر فراوان دەبێت، لە نیوەدا باسی کورد دەکات، ئاشکرادەبێت کە ئەو رۆماننووسە رۆمانەکەی دەربارەی کوردێک بووە.