فولە.. دەگەڕێتەوە گۆرانی گوتن .

فولە.. دەگەڕێتەوە گۆرانی گوتن .
دوای ئەوەی فولە جەزائری وازهێنانی خۆی لە گۆرانی گوتن ڕاگەیاند , نزیكەی مانگێك باس لەو بڕیارەی دەكرا كە زۆر بە ڕاشكاوانەوە لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیەوە بڵاوی كردەوە , كە تیایدا هێرشی كردە سەر لایەنە بەرپرسەكانی بواری هونەری كە گوایە بایەخی پێنادەن , وە باسی لەو هێرشانە كرد كە دەكرێتە سەری و بە جۆرەها شێوە باسی دەكرێت .

لە ئێستادا فولە گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاو كردەوە و تیایدا گەڕانەوەی خۆی بۆ گۆرانی ڕاگەیاند , ئەمەش بە نوسراوێك لەسەر ڤیدیۆكە كە دەڵێت, من پێشتر ڕوونكردنەوەیەكم دابوو لەسەر بڕیاری وازهێنانم لە گۆرانی , ئەمەش بۆ ئەوەی نەوەك ڕام بگۆڕم و بارودۆخەكان وام لێبكەن بگەڕێمەوە , وەك چۆن ماسی ناتوانێ لە دەرەوەی ئاو بژێت , منیش بە میوزیك هەناسە دەدەم .

وازهێنان لە بەهرە كارێكی قورسە , هەر بەم دواییەش حەنان تورك گەڕایەوە كاری فیلم و دۆبلاژ, ئەم دیاردەیە زۆر جار ڕوودەدات هونەرمەندان ناتوانن لە هونەرەكە دەربچن و ئەوانی تریش هەر بەردەوام دەبن و بەرهەمی تازەتر بڵاودەكەنەوە , وەكو (ماسی تونە) كاتێك كە بە كۆمەڵ لە دەریادا مەلە دەكەن, گەر یەكێكیان كەمێك دوور بكەوێتەوە خێرا دەگەڕێتەوە ناو هاوڕێكانی و تێكەڵیان دەبێتەوە .
Top