نامۆ .. واز لە گۆرانی گوتن دەهێنێت .
نامۆ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی (ڕه‌زا جه‌لیلی)ه، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌باره‌ی وازهێنانی خۆی له گۆرانیگوتن بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه دواین گۆرانی به ناوی (له‌چكه) بڵاو ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێ "دواتر واز له بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆرانی ده‌هێنم".
ئه‌و گۆرانیبێژه، هۆكاری وازهێنانی له گۆرانی گوتن ئاشكرا نه‌كردووه، تەنها ده‌ڵێ "له‌به‌ر هۆكارێكی زۆر تایبه‌تی واز له گۆرانی گوتن ده‌هێنم".
نامۆ، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێیه، چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانی و كلیپ، ئاوازی گۆرانی بۆ چه‌ندین گۆرانیبێژی دیكه ئاماده كردووه، دیارترینیان گۆرانییه‌كانی هونەرمەند (میران عه‌لی)ن.