شه‌هریار و خێزانه‌كه‌ی گۆرانییه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

شه‌هریار و خێزانه‌كه‌ی گۆرانییه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌
شه‌هریان حه‌سه‌ن، گۆرانیبێژی كورد، له‌گه‌ڵ (سازان شه‌وكه‌ت)ـی، هاوسه‌ری، گۆرانییه‌ك به‌شێوه‌ی دوێت به‌ ناوی (ڕێگاچاره‌یه‌ك) بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

شه‌هریار حه‌سه‌ن، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)ـدا، گۆرانییه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌ی دوێت بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نوسیوویه‌تی "پێتان باشه‌ به‌بێ كلیپ بڵاوی بكه‌مه‌وه‌".

گۆرانییه‌كه‌ ئێستا ئاماده‌یه‌ بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ و بڕیاره‌ به‌شێوه‌ی ده‌نگ له‌ نێو ماڵپه‌ڕ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بكرێته‌وه‌، هێمن حه‌مید، تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نوسیووه‌، هه‌روه‌ها هه‌رێم سه‌ڵاح، ئاوازی بۆ ئاماده‌ كردووه‌، چه‌ند مانگێكه‌ ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ گۆرانییه‌كه‌یان تۆماركردووه‌، به‌ڵام سه‌ره‌تا بریاربوو به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو بكرێته‌وه‌.

سازان شه‌وكه‌ت، هاوسه‌ری شه‌هریاره‌، خه‌ڵكی سلێمانییه‌، یه‌كه‌مجاره‌ ده‌ست به‌ كاری هونه‌ریی ده‌كات، پێشتریش له‌ هیچ بوارێكی هونه‌رییدا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

شه‌هریار حه‌سه‌ن، خه‌ڵكی شاری سلێمانیه‌، جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپی و گۆرانیی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری له‌ زنجیره‌ درامایه‌ك به‌ ناوی (پرس)كردووه‌.
Top