گۆران نووری کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە
حەمە سەعید ئیبراھیم، تێکستی گۆرانییەکەی نووسیوە و ئاریۆس حەمە سەعید، کاری ئاوازدانان و دابەشکردنی میوزیکی بۆ گۆرانییەکە کردووە، خەیبەر ڕەفیق لە سلێمانی کاری دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.
شێنێ ھۆشیار، کە یەکێکە لە خانمە نمایشکارەکانی جلوبەرگ، لەو کلیپەکەدا وەک ئەکتەر ڕۆڵی گێڕاوە، ھەروەھا پێشتریش بەشداری لە چەند ڤیدیۆ کلیپێکی گۆرانیبێژانی کورد کردووە.
گۆران نوری خەڵکی سلێمانییە، لە ساڵی ١٩٨٤ لەدایکبووە، بۆ ماوەی زیاتر لە ١٧ ساڵ دەبێت لە وڵاتی سووید دەژی، یەکەم کاری ئەم هونەرمەندە بریتییە لە (بۆ کوێ دەڕۆی) ،وە خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپە.