ھەڵویست و ڕێباز کلیپێکی نوێ بڵاو دەکەنەوە
گۆرانییەکە کلیپ نەکراوە، بەڵام چەند ڕۆژێکە سەرجەم کارەکانی تەواو بووە و ئامادەیە بۆ بڵاو کردنەوە و بڕیارە بەم نزیكانە لەنێو ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بکرێتەوە.
ھەڵوێست محەمەد، لە ساڵی 2018ـەدا سێ ڤیدیۆ کلیپی بڵاو کردووەتەوە و گۆرانییەکەی دیکەشی بە ناوی (شێت) ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە، ھەروەھا ڕێباز شەمامی، جگە لەو گۆرانییە دوێتە لە ساڵی 2018ـدا، دوو ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی بڵاو کردووەتەوە.