ھەڵویست و ڕێباز کلیپێکی نوێ بڵاو دەکەنەوە

ھەڵویست و ڕێباز کلیپێکی نوێ بڵاو دەکەنەوە
هەردوو هونەرمەندی دەنگ خۆش، ھەڵوێست محەمەد و ڕێباز شەمامی، بۆ یەکەمجار گۆرانیەكی دوێت بە ناوی (دەکرێ نەڕۆی) بڵاو دەکەنەوە.

گۆرانییەکە کلیپ نەکراوە، بەڵام چەند ڕۆژێکە سەرجەم کارەکانی تەواو بووە و ئامادەیە بۆ بڵاو کردنەوە و بڕیارە بەم نزیكانە لەنێو ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بکرێتەوە.

ھەڵوێست محەمەد، لە ساڵی 2018ـەدا سێ ڤیدیۆ کلیپی بڵاو کردووەتەوە و گۆرانییەکەی دیکەشی بە ناوی (شێت) ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە، ھەروەھا ڕێباز شەمامی، جگە لەو گۆرانییە دوێتە لە ساڵی 2018ـدا، دوو ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی بڵاو کردووەتەوە.
Top