جۆن تراڤۆڵتا رۆڵی سەركردەیەكی مافیا دەبینێت

جۆن تراڤۆڵتا رۆڵی سەركردەیەكی مافیا دەبینێت
بڕیار وایە ئەستێرەی ناسراوی هۆڵیۆد جۆن تراڤۆڵتا رۆڵی سەركردەی ئەفسانەیی مافیاكانی جیهان جۆن جۆتی لە فیلمێكی نوێدا بە ناوی ( The Life & Death Of John) و ئەم فیلمە لە دەرهێنانی كیڤین كۆنۆلییە. ئەم فیلمە باس لە ژیانی جۆن جۆتی دەكات كە یەكێكە لە مافیا ناسراوەكانی ئەمریكا كە دواتر بووە سەركردەی خانەوادەی (جامبینۆ) كە بە تاوانەكانیان ناسراون لە ئەمریكا و پەیوەندیی لەگەڵ خانەوادەكەی و كوڕ بچووكەكەی جۆن جۆتی كە دواتر بوو بە جێگرەوەی باوكی و سەركردایەتی مافیاكانی كرد، لەم فیلمەدا هەر یەك لە كیلی بریستۆن و سپنسر لۆفرانكۆ بەشدارن كە یەكیان رۆڵی ڤیكتۆریا جوتی كچی و ئەویتریان رۆڵی جۆن جوتی كوڕی دەبینن. جون جۆتی ساڵی 1940 لە نیویۆرك لە دایك بوو، دواتر سەركردایەتی گروپێك مافیای دەكرد كە بە (جامبینۆ) ناسراو بوون و بە بەناوبانگترین مافیا دادەنرێن لە مێژووی ئەمریكا، جون جۆتی كە سەركردایەتی ئەم گرووپەی كرد، خاوەن كەسایەتییەكی بەهێز بوو و لەبەر ئەوەی چەندین زمانی دەزانی، بە یەكێك لە ناسراوترین مافیاكانی سەدەی بیستەم دادەنرێت، لە ساڵی 2002 دا لەو كاتەی كە بە هەتا هەتا زیندانی كرابوو، لە بەندیخانەی سپرینگ لە ولایەتی میزووری و لە تەمەنی 61 ساڵیدا گیانی لە دەستدا.
Top