شیرین و حوسام حەبیب هاوسەرگیریان كرد .

شیرین و حوسام حەبیب هاوسەرگیریان كرد .
دوێنێ شەممە بەرواری 7/4/2018 بە ئاهەنگێكی بچووك هەردوو هونەرمەندی میسری شیرین عەبدولوەهاب و حوسام حەبیب هاوسەرگیریان كرد .

ئەم ئاهەنگەش لە یەكێك لە ئۆتێلەكانی قاهیرە سازكرا , هەر وەك لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كراوەتەوە , ژمارەیەكی زۆر كەم لەو ئاهەنگەدا بەشداریان كرد .

هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە شیرین خۆی ئەو داخوازییەی هەبوو و نەیدەویست میدیاكاران بچنە نێو ئاهەنگەكەوە و بابەتە خێزانییەكان بڵاو بكەنەوە , وە بە خواستی هەردووكیان دەستیان كرد بە بڵاو كردنەوەی چەند وێنە و گرتە ڤیدیۆیەك لە ئاهەنگەكەیان , وە داواكارییەكی تری شیرین ئەوەبوو كە ژمارەیەكی زۆری مێوان بانگهێشت نەكەن , بە هەموو ئەوانەی لەو ئاهەنگەدا بەشداربوون ژمارەیان نزیكەی 100 كەس و بگرە زۆر كەمتریش , ئامادەبوان بریتی بوون لە زۆر نزیكەكانی هردوو لا وە هەندێك لە هونەرمەندان وەك (ئیلهام شاهین و مونە شەلەبی و چەند كەسانێكی تری دیار) .
Top