یەریڤان کار بۆ کلیپێکی نوێ دەکات
یەریڤان ئێستا خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەوەی یەکێک لە گۆرانییە نوێیەکانی کلیپ بکات، بڕیارە لە سلێمانی وێنەی کلیپە نوێیەکەی بگرێت.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە، وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی کاتی ئامادەکاری بۆ وێنەگرتنی ڤیدیۆ کلیپەکەی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، بڵاو کردووەتەوە.
یەریڤان نوردەین خەڵکی سلێمانییە، قوتابیی بەشی میوزیکی کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی سلێمانییە، خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، بەھۆی بەشداریکردنی لە بەشی سێیەمی زنجیرە درامای گەردەلوول، ناوبانگی ھونەری پەیدا کردووە.