دەرهێنەرێكی فیلمی كارتۆنی كۆچی دوایی كرد .

دەرهێنەرێكی فیلمی كارتۆنی كۆچی دوایی كرد .
دەرهێنەری ژاپۆنی فیلمی كارتۆنی (ئیساو تاكاهاتا)ی تەمەن 82 ساڵ كۆچی دوایی كرد .

ئەم دەرهێنەرە یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی (studio ghibli)ی بە ناوبانگ كە ساڵی 1985 دامەزرا بۆ كاری دروستكردنی فیلمی كارتۆنی , كە لە ئێستادا یەكێكە لە كۆمپانیا بەناوبانگ و دیارەكانی جیهان .

تاكاهاتا سەرەتای كارەكانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1959 , كاتێك كە چاوی بە هاوڕێیەكەی (هایاو میازاكی) كەوت , هەر لەو كاتەوە بۆی دەركەوت كە كارەكانی لە گەڵ تاكاهاتا سەركەوتوو دەبێت و ئومێدی بە تواناكانی هەبوو . هەر ئەمەش بوو كە وای كرد وەكو بناغەی (studio ghibli) سەیری ئەم دەرهێنەرە بكات .

گرنگترین كاری فیلمی ئەم دەرهێنەرە بریتی بوو لە فیلمی كارتۆنی (Grave of the Fireflies) كە ساڵی 1988 بەرهەمی هێنا , ئەم فیلمە كارتۆنییە باس لە ژیانی دوو منداڵ دەكات كە لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم لە هەموو هەوڵیان بۆ دەرباز بوون لە شەڕو مردن دەبێت .
Top