سەلمان خان زیندانی كرا .

سەلمان خان زیندانی كرا .
لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار( سەلمان خان)ی ئەستێرەی بۆلیود بانگهێشتی دادگا دەكرا بۆ گفتوگۆ و تاوتوێ كردنی دۆسیەكەی كە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1998 , ئەمەش بە تاوانی تەقە كردن و ڕاوكردنی دوو ئاسكەی ڕەشی دەگمەن و ڕێگە پێنەدراو تا بپارێزرێن لە ناوچوون , ئەم ڕوووداوە لە كاتێكدا ڕوویدا كە سەلمان خان لە ویلایەتی راجستانی ڕۆژئاوا خەریكی كاری وێنەگرتنی فیلمی (Hum Saath Saath Hain) بوو لەوێدا .

دادگای جودبور بۆ سزادانی سەلمان خان هەستا بە غەرامەكردنی بە بڕی 10000 رۆبیە كە دەكاتە نزیكە 145 دۆلاری ئەمەریكی , وە چەند ڕۆژێك مانەوەی لە زینداندا .

ئەم دادگاییە چوارەم جارە سەرهەڵبداتەوە , كە لە سێ جاری پێشووی سەلمان خان بە بێ تاوان لێی دەرباز بوو . هەر ئەمەش بوو كەوای كرد لە ئێستادا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە جۆراو جۆر ڕاوبۆچوون لە سەر ئەم بابەتە بدرێت , كە هەندێك لە دۆستانی سەلمان خان وای بۆ دەچن ئەم كێشەیە ئەوەندە نییە ئەوەندە ساڵ بخایەنێت و هەر گفتوگۆ و دانیشتنی دادگای بۆ ئەنجام بدرێت , وە زۆرینەی ئەستێرە و كەسایەتییە كانی تری بۆلیوود هیچ كۆمێنتێكیان لەسەر ئەم بابەتەوە بڵاو نەكردەوە و خۆیان لەم بابەتە بە دوور گرت .
Top