کیژان ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە

کیژان ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە
کیژان ئیبراھیم خەیات، خانمە گۆرانیبێژی کورد، لە چەند ھەفتەی داھاتوودا نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

کیژان چەند مانگێکە خەریکی کارکردنە بۆ ئەلبوومە نوێیەکەی بە ناوی (تەنیام)، ئەڤشین شوکری، لە سلێمانی کاری میوزیکی بۆ سەرجەم گۆرانییەکان کردووە، ھەروەھا سۆران ئیبراھیم، تێکست بۆ بەشێک لە گۆرانییەکان ئامادە کردووە.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە، تا ئێستا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام سەرجەم کارە ھونەرییەکانی تەواو بووە و بڕیارە لە چەند ھەفتەی داھاتوودا بڵاوی بکاتەوە.

کیژان ئیبراھیم خەڵکی سلێمانییە، خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومێکی گۆرانییە، دەرچووی بەشی میوزیکی کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی سلێمانییە.
Top