بیونسی بەرگری لە ناوی كچی خۆی دەكات
بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیەش ڤیرۆنیكا مۆرالیسی خاوەنی كۆمپانیاكە ئێستا هەوڵدەدات ئەم كێشەیە لەگەڵ بیونسی یەكلا بكاتەوە، لەم بارەوە تیمی بەرگری لە بیونسی رایگەیاند كە خاوەنی كۆمپانیاكە داوای لە ئەستێرە ئەمریكییەكە كردووە كە كۆمپانیاكە بكڕێتەوە بە بڕی (10) ملیۆن دۆلار، بەڵام بیونسی بەم پێشنیارە رازی نەبووە و داوای كردووە كە پێویستە ئەوكۆمپانیایەی بە ناوی (بلۆ ئیڤی) دابخات ئینجا ئامادەیە واز لە سكاڵاكەی بهێنێت.
لە بەرامبەردا تیمی یاسایی ڤیرۆنیكا داوای لە تیمی بەرگری بیونیسی كردووە كە وا باشترە بیونسی هەماهەنگی و هاوكاریی بكەن بۆ بە هەردوو لا لە رووی بازرگانییەوە قازانج بكەن، نەك دژی یەكتر بوەستنەوە، بەڵام بیونسی ئەوەشی رەت كردۆتەوە.