بڕیارە شیرین و حوسام حەبیب هاوسەرگیری ئەنجام بدەن .
كە هۆكارەكەشی باوكی حوسام حەبیب بوو , كە وێنەیەیەكی ئەم دوو هونەرمەندەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كردەوە و لەسەری نووسی (ئەوەتا كوڕەكەم لە گەڵ هاوسەرەكەیدا)
كە دوایی حوسام حەبیب دەركەوت و خۆی ئەم سەرشێتییەی باوكی بڵاو كردەوە و وتی تەنها بۆ گاڵتە جاری ئەمەی كرد .
بەڵام لە ئێستادا دەنگوباسی هاوسەرگیری گۆرانیبێژی میسری شیرین عەبدولوەهاب و (حوسام حەبیب)ی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری میسری, زۆر بەهێزترن لە ماوەی ڕابردوو , بە پێی چەند سەرچاوەیەكی نزیك دەوترێت كە گوایە ئامادەكاریش كراوە و چەند كەسایەتییەك و نزیكانێكی ئەم دوو هونەرمەندە بانگهێشت كراون و بەم نزیكانە ئاهەنگەكەیان هەر لە شاری قاهیرە بەڕێوە دەچێت .
ئەوەی كە زیاتر سەرنجی هەموو لایەكی بۆ خۆی ڕاكێشاوە ئەوەیە كە تا ئێستا هیچیان لە شیرین و حوسام بێێدەنگن و وەك هەواڵی پڕوپاگەندە وەڵامی ئەم هەواڵە نادەنەوە .