چانینگ تاتوم و جینا دیوان لە یەكتر جیا بوونەوە .
چیرۆكی خۆشەویستی ئەم دوو هاو پیشە و هاو تەمەنە 9 ساڵی خایاند و ئەمڕۆ كۆتایی پێهات , هەر خۆیان بە ئاشكرا بە ڕووی میدیاكاران و ماڵپەڕە جیهانییەكان هەواڵەكەیان بڵاو كردەوە , هەروەك لە ووتەكەیاندا ئاماژەیان پێدا " لەم سەردەمەی ئێستادا هەواڵی جۆراو جۆر زۆر بڵاو دەكرێتەوە بۆیە وا بە باش دەزانین خۆمان ئەوەتان پێ ڕابگەیەنین, ئەگەر لە كاتێكی تر هەواڵێكی تر بڵاو كرایەوە ئەوە ناڕاستە و درووست كراوە , دوای نۆ ساڵ لە ژیانی خۆشەویستی گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە هەردووكمان لە یەكتر جیابینەوە "
وەك لە ماڵپەڕە جیهانییەكان بڵاو كرایەوە هۆكاری ئەم جیابوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەرقاڵ بوونیان بە كاری وێنە گرتن و كاری سینەمایی و گەشتە هونەرییەكانیان بۆ ناوچە جیاوازەكان , كە ئەمەش خشتەی ژیانی هاوسەرگیریانی لێ تێك دان .