هەژان: دەمەوێ كارێكی نوێ و جیاواز پێشكەش بكەم

هەژان: دەمەوێ كارێكی نوێ و جیاواز پێشكەش بكەم
هەژان هێرش یەكێكە لە خانمە ئەكتەرە سەركەوتووەكانی بواری درامای كوردیی، رۆڵی سەرەكی لە چەندین درامادا بینیوە، دەرچووی بەشی راگەیاندنە لە زانكۆی سلێمانی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان و بۆ ماوەیەك پێشكەشكار بووە.
لە لێدوانێكیدا دەربارەی دەرنەكەوتنی لە ماوەی رابردوودا دەڵێ: كاری زۆر هەبووە كە بتوانم بەشداری تێدا بكەم وەك ئەكتەر، یان پێشكەشی بكەم لە بواری میدیا، بەڵام من نامەوێ كارێك پێشكەش بكەم، دووبارە بێت، یان كۆپی ئەو كارانە بێت كە ئێستا هەن كە هونەرمەندێك ئامادە بێت و چەند پرسارێكی رۆتینی و دووبارەی ئاراستە بكەن، نامەوێ بەرنامەیەك پێشكەش بكەم بینەر هەست بە جیاوازی نەكات، یان پێی ئاشنا بێت، دەمەوێ كارێك پێشكەش بكەم كە بە تەواوی نوێ بێت و لەم رووەوە بەرنامەیەك هەیە، بەڵام هێشتا زووە باسی بكەم و دەمەوێ ببێتە سوپرایزێك بۆ جەماوەر.
هەژان لە بارەی كاری هونەری و چۆنیەتی پێشكەوتنی دەڵێ: كاری هونەریی باش پێویستی بە ئەكتەر و بودجە وسیناریۆی باش هەیە، ئەكتەری باشمان هەیە، بودجەی ئێستا لەوانەیە بەو شێوەیە نەبێت كە ئێمەی هونەرمەندا پێویستمان پێی هەیە، لە بارەی سیناریۆیش دەتوانین شارەزاییەكی زیاتر لەو بوارەوە پەیدا بكەین لە رێگای سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتان بەتایبەتی ئەوانەی لە بواری هونەرد پێشكەوتوون.
Top