كامیرۆن واز لە نواندن دەهێنێت
بەپێی ماڵپەڕی (Et) كە هەواڵەكەی لەو سەرچاوەیە وەرگرتووە كامیرۆنی تەمەن 42 ساڵ هەوڵ دەدات چێژ لە ژیانی تایبەتی خۆی وەربگرێت و زۆرترین كات لەگەڵ بینجی مادنتی هاوسەری بەسەر بەرێت كە لە ساڵی 2015ەوە ژیانی هاوسەریان پێكهێناوە و ئێستا زۆر دڵخۆشە بە ژیانی خۆی، هەروەها هەست دەكات لەرووی هونەرییەوە تێر بووە و نایەوەی كاتی زیاتر لەنێو ستۆدیۆكان بەسەر بەرێت.
كامیرۆن رۆژی 30ی ئابی ساڵی 1972 لە سان دییگۆ لە كالیفۆرنیا لە دایكبووە و بە رەچەڵەك كوبییە لە حەفتاكانی سەدەی رابردوودا كۆچیان كردووە بۆ ئەمریكا، بەشداری لە چەندین فیلمدا كردووە گرنگترینیان زنجیرەی (ملائكە شارلی) كە سەركەوتنێكی بەرچاویان بەدەستهینا. ودوایین كاری سینەمایی كامیرۆن فیلمی (Annie) بوو كە لە ساڵی 2014 بەرهەمهاتووە و لەو كاتەوە بەشداری هیچ كارێكی نوێی نەكردووە و هەموو ئەو سیناریۆیانەی رەتكردۆتەوە كە پێشكەشی كراون.