سەمیر زاخۆیی: گۆرانی كوردی لەدەست دەرچووە .

سەمیر زاخۆیی: گۆرانی كوردی لەدەست دەرچووە .
هونەرمەندی دەنگ خۆشی دەڤەری بادینان سەمیر زاخۆیی نیگەرانی خۆی دەربڕی لە دۆخی ئێستای هونەری گۆرانی كوردی، ئەو پێیوایە كە ئێستا لەم ڕۆژگارانەدا هونەری كوردی بەرەو نەمان دەچێت.

ئەم هونەرمەندە هۆكارەكانی گەڕاندەوە بۆ تێكەڵاوكردنی میوزیك و زمانی وڵاتانی دراوسێ و بیانی بە هونەری كوردیەوە، هەروەها ڕایگەیاند:" گۆرانی كوردی چێژو تامی خۆی لە دەستداوەو وای لێهاتووە لە دەستمان دەرچووە، ناتوانین جاریكی تر چاكبكەینەوە چونكە هەم خەڵكە فێری ئەو گۆرانییە تازانە بوون، هەمیش ئەو كەسانەی ئێستا گۆرانی دەڵێن گرنگی بە كەلتوورو وشە رەسەنەكانی كوردی نادەن، بۆیە بە كەس چاك نابێتەوە هەتا گەیشتووە ئەو ئاستەی خەڵكی ئێستا حەزناكەت گوێبیستی وشە ڕەسەنەكانی كوردی بێت لەناو گۆرانییەكان".

سەمیر زاخۆی، ساڵی 1972 دەستی بەكاری هونەری كردوە و هەرلەو كاتەوە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە لە كاری هونەری گۆرانی وتن.
Top