ئارام سەردار و ئارش عوسمان تووشی رووداوی هاوتوچۆ بوون .

ئارام سەردار و ئارش عوسمان تووشی رووداوی هاوتوچۆ بوون .
هەردوو گۆرانبێژی ناسراوی کورد، ئارام سەردار و ئارش عوسمان تووشی رووداوی هاوتوچۆی دەبن و دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە.

شەهرام سەردار کە دەکاتە برای ئارام سەردار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە دوای ئەوەی شەوی رابردوو هەردوو هونەرمەند تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. ئێستا تەندروستی هەردوو هونەرمەند باشەو جێگیرە.

لە ئێستادا هەردوو هونەرمەند سەرقاڵی گۆرانییەکی نوێن بەناوی " لە کوێی ئێستا " کە دەق و میلۆدی هونەرمەند ئارش عوسمان و، میکس و مایستەرینگ، ئارام سەردارە.
Top