لە سلێمانی خولێکی هۆشیاریی خێزانی دەکرێتەوە

لە سلێمانی خولێکی هۆشیاریی خێزانی دەکرێتەوە
سبەی دووشەممە ڕێکخراوی هیوا فاوەندەیشن بۆ سێیەم جار خولێکی (پاکێجی هۆشیاریی خێزانی) دەکاتەوە و دایکان و باوکان و ئەو کەسانەی تازە چوونەتە ژیانی هاوسەرگیرییەوە دەتوانن تێیدا بەشداری بکەن و ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

بەڕێوەبەرانی رێکخراوی هیوا، ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، وانەکانی خولەکەدا لەلایەن دوو مامۆستای پسپۆڕ و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە ڕاوێژکاری خێزانی دەگوترێنەوە و ئامانجیشیان لەم پڕۆژەیە بۆ پتەوکردنی خێزان و ڕێگرتنە لە هەڵوەشاندنەوەی خێزان و کارکردنە بە ئاراستەی پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی خێزانی تەندروست و کۆمەڵگەیەکی هۆشیار.

باسیان لەوەش کردووە لە خولی (پاکێجی هۆشیاریی خێزانی) هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی پێشکەشکردنی بابەتی پەروەردەییەوە کار لەسەر بووژانەوەی خۆشەویستی لە ژیانی هاوسەری و بنەما بنچینەییەکانی پەروەردەی منداڵ و پاراستنی منداڵ لە دەستدرێژی و ناساندنی گرفتە سێکسییەکانی هەریەکە لە پیاوان و ژنان، لەگەڵ پێشنیازکردنی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتر و شێوازی زاڵبوون بەسەر گرفتەکاندا.

basnews
Top