فەضل شاكر دەگەڕێتەوە گۆرانی گوتن .

فەضل شاكر دەگەڕێتەوە گۆرانی گوتن .
هونەرمەندی لوبنانی فەضل شاكر لە دوایین دەركەوتنیدا ڕایگەیاند كە بەم نزیكانە دیسانەوە دەست دەكاتەوە بە گۆرانی گوتن , كە ئەم هەواڵە بڵاو بوویەوە نەك تەنها لوبنان بگرە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تۆشی شۆك كرد .

سەرەتای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییەی كە تیایدا گۆرانی (بحبك يا لبنان)ی فەیروز دەڵێتەوە و موژدە بە هەوادارانی دەدات كە بەم نزیكانە دەست دەكاتەوە بە گۆرانی گوتن , ئەمەش دوای ئەوەی كە دۆسیەكەی بە تەواوەتی یەكلا بكاتەوە .

ئەم گۆرانیبێژە لە ماوەی ڕابردوودا بە تاوانی تیرۆر و كوشتن, سزای 15 ساڵی بەسەردا سەپێنرا , وە ساڵی ڕابردوو دەستگیرا و خرایە زیندانەوە , وەك لە میدیا جیهانییەكان بڵاو كراوەتەوە بڕیاری سزادانەكەی هەر لە تەموزی 2013 بەسەریدا سەپێنرا .
Top