شاباز زه‌مانی ده‌ڵێت پێش ئه‌وه‌ی‌ هونه‌رمه‌ند بم من مافیام

شاباز زه‌مانی ده‌ڵێت پێش ئه‌وه‌ی‌ هونه‌رمه‌ند بم من مافیام
كوڕه‌ گۆرانیبێژی لاوی کورد، شاباز زه‌مانی له‌ڕێی لایڤێكی ئینستگرام به‌شێوازێكی توڕه‌وه‌ دەردەکەوێت, شاباز له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت" بێتاقه‌ت ده‌بیت له‌وه‌ی‌ كه‌ خزمه‌ت ده‌كه‌یت به‌ خه‌ڵك و له‌ به‌رامبه‌ردا قسه‌ی‌ نه‌شیاوت پێ بوترێت و من مه‌به‌ستم له‌ خۆم نیه‌ له‌م قسانه‌ و واوه‌یلا له‌ حاڵی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه‌"

شاباز ده‌شڵێت " پێش ئه‌وه‌ی‌ من هونه‌رمه‌ند بم من مافیام و با هه‌موو عاله‌م ئه‌م شته‌ش بزانێت و هه‌ر كه‌س بوێری هه‌یه‌ با له‌ پشت فه‌یسبووكه‌وه‌ قسه‌ به‌ من نه‌ڵێت و بێته‌ به‌رامبه‌رم"

ئه‌م قسانه‌ی شاباز ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌هۆیه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی‌ زۆری لێگیرا .

پێشتر ئه‌م گه‌نجه‌ له‌ دیمانه‌كدا ئاشكرای كردوه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 28ساڵه‌، و لەئامێره‌کانی شمشاڵ‌و کیبۆردو پیانۆدا شاره‌زایی هه‌یه‌" ، شاباز خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكه‌ و هه‌واداری تایبه‌ت به‌ ده‌نگی خۆی هه‌یه‌.
Top