ئارنۆڵد نەشتەرگەرییەكی قورسی بۆ ئەنجام دەدرێت .
ئارنۆڵدی تەمەن 70 ساڵ لە نەخۆشخانەی (سیدارز سینای) نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجامدرا و پزیشكەكان هەستان بە گۆڕینی یەكێك لە دەمارەكانی دڵی كە پێشتر ساڵی 1997 نەشتەرگەری بۆ كردبوو .
وە (دانیال كیتشیل)ی ووتەبێژی ئەم ناودارە ڕایگەیاند كە ئەم نەشتەرگەریە زۆر قورس بوو و چەندین كاتژمێری خایاند , بەڵام لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و هیچ مەترسییەكی لەسەر ژیانی نەماوە .
ئارنۆڵد سەرەتای كارەكانی بۆ وەرزشی لەش جوانی دەگەڕێتەوە كە بە هۆیەوە بووە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانی , وە دوای وازهێنانی لەم وەرزشە توانی چەندین كتێب لەم بوارەدا لە چاپ بدات , وە لەدواییدا بە شێوەیەكی زۆر فراوان و سەركەوتوو ڕووی لە فیلم و سینەما كرد كە تیایدا سەركەوتنێكی ناوازەی تۆمار كرد , ئارنۆڵد بە ڕەگەز نەمساویە و لە ساڵی 2003 تاكو 2011 بوو بە حاكمی ویلایەتی كالیفۆرنیا واتا بۆ دوو خول ئەو پۆستەی وەرگرت .