هانی.. بەشداری لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا نەکرد .

هانی.. بەشداری لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا نەکرد .
هانی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئیسنتاگرام)، هۆكاری بەشداریی نەكردنی لە ئاهەنگەكەی وڵاتی سوید، ئاشكرا كردووە و دەڵێت: "لەبەر ڕەوشی عەفرینی دڵی كوردستان و شەهیدانی ئەو شارە، نەمتوانی بەشداریی ئاهەنگەكە بكەم".

ئەو خانمە گۆرانیبێژە، لە بەشێكی تری ڕوونكردنەوەكەیدا، جەختی لەوە كردووەتەوە كە بەرپرس نییە لەو ڕێكلامانەی كە بەناوی ئەوەوە دەكرێن.

هانی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە بۆنەی هاتنی یادەكانی ئادار و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، لە ئەڵمانیا زنجیرەیەك ئاهەنگ و كۆنسێرتی جەماوەری ساز كرد، هەروەها لە ساڵی 2018ـەدا، هیچ بەرهەمێكی نوێی هونەریی بڵاو نەكردووەتەوە.

نیشاد موجتەهیدی، ناوی ڕاستەقینەی هانییە، خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، لە ساڵی 2000ـەوە، دەستی بە كاری هونەریی كردووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە، چەند ساڵێكیش لەگەڵ هەڵكەوت زاهیر و لۆكە و دەشنێ موڕاد كاری هونەریی كردووە.
Top