ئەگەرێك هەیە لیۆناردۆ ڕۆڵی لینین بگێڕێت .

ئەگەرێك هەیە لیۆناردۆ ڕۆڵی لینین بگێڕێت .
(لیۆناردۆ دیكابریۆ)ی ئەستێرەی هۆلیود كارێكی گرنگی پێشكەش كراوە , ئەویش ئەوەیە كە ڕۆڵی سەركردەی سۆڤیەتی جاران فلادیمێر لینین بگێڕێت .

هەر لەم میانەوە (ئەلیكسەندەر بۆرودیانسكی) نوسەری سیناریۆی فیلمی ژیاننامەی لینین ڕایگەیاند هاوشێوەییەكی گەورە هەیە لە نێوان لیۆناردۆ و لینین , وە ئەم ئەكتەرە یەكێكە لەوانەی كە كارە نوێكانی باشتر و سەركەوتووترە لەوانەی پێشووی , هەروەها ڕایگەیاند كە ئەمە كارێكی تری دیار و مێژوویی دەبێت لە ژیانی ئەم گەورە ئەكتەرە .

تا ئێستا لیۆناردۆی تەمەن 43 ساڵ بڕیاری ئەوەی نەداوە كە ئاخۆ بەشداری لەم كارە سینەماییە دەكات یان نا .
Top