كه‌نار ته‌ها یه‌كه‌م ئه‌لبوومی تایبه‌ت به خۆی بڵاوده‌كاته‌وه
كه‌نار ئاشكرای ده‌كات ئه‌و ئه‌لبوومه تازه‌ی پێنج گۆرانی له خۆ ده‌گرێت كه هه‌ر هه‌مووی گۆرانی فۆلكلۆرن له‌گه‌ڵ تراكێكی میوزیك كه به یه‌كه‌وه له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له میوزیكژه‌نان " نزار زیوی ، جه‌نگین جه‌مال ، كۆسار فه‌تاح و ئه‌فشین جه‌مال " موزیكه‌كه‌یان ژه‌نیوه و له ستۆدیۆی گرووپی لور ئه‌نجامیان داوه .
ناوبراو وتیشی سه‌رجه‌م كاره‌كانی وه‌ك دابه‌شكردن ، میكس ، مایسته‌رینگ و ریكۆرد له لایه‌ن " نزار زیویی هاوسه‌ری ئه‌نجامدراوه و له ئێستادا تۆماركردنی ئه‌لبوومه‌كه ته‌واو بووه ، بریاره له مانگی داهاتوودا له مه‌راسیمێك بڵاوی بكاته‌وه .
كه‌نار ته‌ها له خێزانێكی كورد په‌روه‌ر له شاخ له دایك بووه و به‌شی هونه‌ری له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی ته‌واو كردووه ،یه‌كێكه له ئه‌ندامانی گرووپی لور به ژه‌نینی ئامێری تار باس و سینتار به‌شداره .
جێی باسه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاوازی بۆ گۆرانی ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان داناوه و ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی یه‌كه‌م كاری تایبه‌تی خۆیه‌تی كه بریاره به ناوی راز و نیاز بڵاویبكاته‌وه .
Kurdistan tv