عەزیز وەیسی و دلبەر جەزیری لە کارێکی هاوبەشدا کۆدەبنەوە
دلبەر جەزیری لەمبارییەوە رایگەیاند"بۆ یەکەمجارە دوێتێک لەگەڵ هونەرمەند عەزیز وەیسی دەکەم، هیوادارم بە دڵی هەموو هەوادارانم بێت".
دلبەر گوتیشی" وێنە گرتنی گۆرانییەكە لە ئەڵمانیا تەواو بووەو ئێستا لە قۆناخی مۆنتاژکردندایە، بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەم ڤیدیۆکلیپە بڵاوبکرێتەوە".
ئەم دوو هونەرمەندە جگە لەو ڤیدیۆکلیپە چەند کۆنسێرتێکی گۆرانیان لە ئەڵمانیا بەیەکەوە بۆ جەژنی نەورۆز سازکردبوو.
شایەنی وتنە دلبەر جزیری یەکێکە لە کچەە هونەرمەندە دەنگخۆش و بە تواناکان و تا ئێستا چەندین کلیپی بە شێوەیەکی جوان و پڕوفیشناڵ بڵاوکردۆتەوە و گۆرانییەکانیشی تێکەڵن لە نێوان گۆرانی فۆلکلۆری رەسەنی کوردی و مۆدێرن.