ئەحمەد خەلیل گۆرانییەکی نوێی بڵاو کردەوە

ئەحمەد خەلیل گۆرانییەکی نوێی بڵاو کردەوە
ئەحمەد خەلیل، گۆرانیبێژی کورد، ئاشکرای کرد کە گۆرانییەکی نوێی خۆی، کە بە ناوی (بەس تۆ)یە، بڵاو کردووەتەوە.

ئەحمەد لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) ئاشکرای کرد، کە گۆرانییەکی نوێی خۆی، کە بە ناوی (بەس تۆ)یە، بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکەشی تەنیا بەشێوەی دەنگە.

ئەحمەد خەڵکی سلێمانییە و چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، چەندین ئاھەنگ و کۆنسێرتیشی لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە، کلیپەکانیشی بینەرێکی زۆریان ھەیە.
Top