گەزیزە (دوو پەیامبەر) دەخاتە سەر شانۆ .

گەزیزە (دوو پەیامبەر) دەخاتە سەر شانۆ .
تیپی ھاوڕێیانی گەزیزە، کە خانمە ھونەرمەندی کورد گەزیزە عومەر سەرپەرشتی دەکات،لە ئێستادا خەریکی کارێکی شانۆیی نوێن و بڕیارە بەم نزیکانە نمایشی بکەن.

گەزیزە عومەر، لەمبارەیەوە ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 2018/3/26، لە دیدارێک و گفتوگۆیەکی ھونەریدا، لە قاوەخانەی کولتوری ناوەڕۆکی کارە نوێیەکەمان ئاشکرا دەکەین، ھاوکات باسی ئەکتەرە بەشداربووەکانیش دەکەین".

(دوو پەیامبەر) ناوی کارە شانۆییە نوێیەکەی تیپی ھاوڕِێیانی گەزیزەیە، سلاڤۆ مێر، نووسەری دەقەکەیە، دکتۆر فازڵ جاف، وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، ھەروەھا ڕێباز محەمەد، کاری دەرھێنانی بۆ دەکات.

تیپی ھاوڕێیانی گەزیزە، کە لە چەند ھونەرمەندێکی بە ئەزموونی سلێمانی پێک ھاتووە، ساڵانە چەند کارێکی شانۆیی لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان پێشکەش دەکەن.

basnews
Top